شارەوانی قەندیل لە بارەی ونبوونی منداڵەکەوە زانیاری بڵاودەکاتەوە


هاوسەرۆکایەتی شارەوانی قەندیل لە بارەی ئەو منداڵەوە کە دوو رۆژە بێ سەروشوێنە دەڵێت" لە ئێستاشدا دایک و باوکی منداڵەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدان".

لە میانەی ئاگاداریەکدا بۆ ڕای گشتی دەربارەی منداڵە ونبوەکەی گوندی ئێندزە، هاوسەرۆکایەتی شارەوانی قەندیل دەڵێت " دوای ٢ڕۆژو١شەوێک لە گەڕان بەدوای منداڵەکە ئەمڕۆ ئێوارە بەهۆی گەڕانی زۆرو نەدۆزینەوەی هیچ سەرەداوێک و چەند گومانێکی هێزەکانی لێکۆڵینەوە گەڕان وەستاوە لە ئێستاشدا دایک و باوکی منداڵەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ ماوەیەکی نادیار".

شارەوانی قەندیل لە درێژەی ئاگاداریەکەدا داوا دەکات، سەرجەم پەیج و لایەنەکانی حیزبی و حکومی سەبر بگرن خۆیان بەدوور بگرن لە هەواڵی بێبنەما تاکو وەڵامی لێکۆڵینەوە ڕادەگەیەندرێت".

دوو رۆژە لە گوندی ئێنزدێ لە بناری قەندیک منداڵێکی بچووک دیار نەماوەو تا ئێستا بێ سەرشوێنە.




AM:12:43:30/05/2026