پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

وێستگەنیوز-

بە پێی پێشبینییەکان بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ تا نیوە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی راپۆرتی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئایار ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویە سنووریەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران هەندێ کات بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت بە تایبەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ و سنووری پارێزگای دهۆک.

پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: ٣١ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٢٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١٩ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٢٨ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٢٩ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣١ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٣٤ پلەی سیلیزی

سبەینێ یەکشەممە ٣١ی ئایار ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: ٣٢ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٢٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٢٩ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٣٠ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣١ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣١ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٣٥ پلەی سیلیزی




AM:11:39:30/05/2026