لێپرسراوی به‌شی پۆلیسی دارستانی سه‌یدسادق، ئیسماعیل گه‌ڵاڵی لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردوو کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و زیانەکانی ئاگرەکەی ئاشکراکرد.
شەممە، ٣٠ ئایار ٢٠٢٦، لێپرسراوی به‌شی پۆلیسی دارستانی سه‌یدسادق رایگەیاند "تا ئێستا كه‌س له‌سه‌ر ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شاخی سه‌یدسادق ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵام له‌دادگاوه پەڕاومان بۆ كردووەته‌وه، ئاگره‌كه له چه‌ند ماڵێكی نزیكی شاخه‌كه‌وه ده‌رچووه، ئه‌مه دیارده‌یه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵنه‌ده‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌نگه ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دیكه‌ی به‌دوادا بێت".
سەبارەت بە زیانەکانی ئاگرەکە ئیسماعیل گەڵاڵی ئاماژەی بەوەکردوە "ئه‌م ئاگره‌ی ئه‌مشه‌وی شاخی سه‌یدسادق نزیكه‌ی ٢٠ داری ده‌ستكردی سووتاندووه، له‌گه‌ڵ دوو دۆنم و پووش وپاوان، به‌ڵام نه‌مان هێشت ته‌شه‌نه بسێنێت ئه‌گینا زیانی زۆری به‌دوادا ده‌هات، ڕێکار و لێكۆڵینه‌وه‌كانیشمان توندن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه هۆی ئاگرکەوتنەوە".
"وه‌کو پۆلیسی دارستان داوامانكردووه بۆ دابینكردنی ئامێری زیاتر بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، به‌ڵام بۆمان دابینه‌كراوه، ئه‌و ئامێرانه‌ی هه‌مانه به‌پێی پێویست نییه، بۆ نموونه له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێک له شوێنێكی سه‌ختی وه‌کو شاخی سه‌یدسادقەوە ناتواندرێت به‌ئاسانی بە دەست بكوژێنرێته‌وه"، لێپرسراوی به‌شی پۆلیسی دارستانی سه‌یدسادق وا دەڵێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مساڵ ئاگر بڕ له‌لایه‌ن شاره‌وانی سه‌یدسادقەوە به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بۆ شاخ و قه‌برسانی سه‌یدسادق كراوه، به‌ڵام به‌هۆی زۆری باران بارینه‌وه پووش و پاوانێكی زۆر درووستبوو