دوو ژن کەوتنە ناو بەنداوی مەریوان و گیانیان لە دەستدا

‌بەنداوی گاران- مەریوان، ئەرشیف

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی مەریوان، محەممەد خالید رەزوانی لەبارەی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێک  بۆ ناو بەنداوی گاران لە سنوری مەریوان دەڵێت "سەرنشینەکان دوو ژنی خەڵکی شاری نۆدشە بوون کە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرایدەوە کەوتنە ناو بەنداوی گاران".

شەممە، ٣٠ ئایار ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی مەریوان رایگەیاند "دەستبەجێ دوای ئاگادارکردنەوەمان لە رووداوەکە، تیمی تایبەتی شارەوانیی مەریوان چوونە شوێنەکە و هەڵمەتی گەڕان و فریاگوزاری دەستیپێکرد".

بەپێی زانیارییەکان دوێنێ روویداوە و تەرمی هەردوو ژنەکەش لەناو ئاوەکە دەرهێندراوە و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، تا ئێستا هۆکاری سەرەکیی کەوتنەخوارەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ ناو بەنداوەکە روون نییە و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستی پێکردووە.




PM:02:12:30/05/2026