ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ئاشکرایدەکات کە لە ڕۆژانی
داهاتوودا پارتی كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بارزانی ده‌كات و رێگا
بۆ دروستكردنی "ئاشته‌وایی نیشتمانی" خۆش دەکەن.
د.ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی به
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حیزبەکەی راگه‌یاند: پارتی پابه‌نده به هه‌ر ڕێنمایی و فه‌رمانێك
له‌لایه‌ن بارزانی بدرێت، دوای كۆتاییهاتنی پشووی جه‌ژن هه‌رچی پێویستبێت پارتی ده‌یكات
بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییكه‌ی بارزانی.
وتیشی: له‌دوای جه‌ژن ده‌ست به دانوستان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ
لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و قه‌یرانه سیاسییه بێنین كه ماوه‌یه‌كی
زۆره هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه، تا بگه‌ین به چاره‌سه‌ر".
د.ئاراس ئاماژەی بەوەشدا "هه‌وڵه‌كانمان دەست پێدەکەین
هه‌م له‌لایه‌ن پارتیمانه‌وه هه‌میش له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی نێوەندگیریان ده‌كرد،
ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانمان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین،
پارتی زه‌مینه‌سازی ده‌كات و ڕێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی،
ڕۆژانی داهاتوو پێشهاتی نوێ ده‌بن."
لە پەیامی پیرۆزبایی جەژنی قورباندا مەسعود بارزانی سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لەهەموو لایەنە سیاسییەکان کرد کار بۆ كۆتاییهێنان
به ململانێ و گه‌یشتن به ڕێکكه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كه بکەن.