شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات پایزی ئەمساڵ وەرزی باران
زووتر لە وادەی خۆی دەستپێدەکات وە مانگەکانی پایز بارانبارینەکان بەرێژەیەکی بەرچاو
لەسەروو ئاستی ئاساییەوە ئەبن.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند "لەگەڵ ئەوەی
زستان و بەهاری ٢٠٢٥ دوو وەرزی پر بەفر بارانبوو لەناوچەکانمان سوپاس بۆ خودا بووە
هۆی بوژانەوەی سەرجەم سەرچاوە ئاویەکان و پربوونەوەی بەنداوەکان و نەمانی گرفت و مەترسیەکانی
وشکە ساڵی کە لە ئێستاشدا دیاردەی ئێڵ نینۆ لەناوچەکانی رۆژهەڵات و ناوەراستی زەریای
هێمن پەرەدەسەنێتەوە و بۆ هاوین و پایزی ٢٠٢٦ دیاردەکە بەهێزتر ئەبێت".
پێشبینیش دەکات "کە ئەمەش کۆمەڵێک لێکەوتە و گۆرانکاری
گەورە لەکەش و هەوای وڵاتانی جیهاندا دروستدەکات یەکێک لەو گۆڕانکاریانەش کە بەشێوەیەکی
گشتی هەیەتی بەسەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەوە زۆربوونی
بارانبارینەکانە هاوکات زوو دەستپێکردنی وەرزی باران لە پایزدا کە بەگوێرەی پێشبینیە
سەرەتاییەکان ان شاء الله پایزی ئەمساڵ وەرزی باران زووتر لە وادەی خۆی دەستپێدەکات
وە مانگەکانی پایز بارانبارینەکان بەرێژەیەکی بەرچاو لەسەروو ئاستی ئاساییەوە ئەبن
وە فێنکتر لە ئاسایی ئەبێت".
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم
کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند کە بەو پێیە ئەمڕۆ یەکشەممە٣١ی ئایاری ٢٠٢٦ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, ناوچە شاخاوییەکان نیمچە
هەور .
پلەکانی گەرما / کەمێک
بەرز دەبێتەوە
هەولێر: ٣١ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٧ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢١ پلەی
سیلیزی
سلێمانی: ٢٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣١ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٧ پلەی سیلیزی
هەروەها سبەىنێ دووشەممە
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک
بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٣٢ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٢ پلەی
سیلیزی
سلێمانی: ٣٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٧ پلەی سیلیزی