سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵگورد شێخ نەجیب سەبارەت بە کەوتنە خوارەوە درۆنێک و زیانگەیاندن بە ماڵێک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا زانیاری ئاشکرا کرد.
یەک شەممە، ٣١ ئایار ٢٠٢٦، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند "درۆنەکە بەر ماڵی هاوڵاتییەک کەوتووە و هیچ زیانێکی نەبووە، سەرچاوەی درۆنەکە نادیارە و نازانین لە کوێوە هاتووە".
ماڵی ئەو هاوڵاتییەی درۆنەکەی بەرکەوتوە لە گوندی باپشتییانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.