رێکخراوێک له په‌یامێکدا داوا له نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌که‌ن لێپێچینه‌وه له ئاواتی شێخ جه‌ناب بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کاری نایاسایی داوه، هه‌ر هه‌مان رێکخراو داوا له مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیش ده‌که‌ن لێپێچینه‌وه له حامیدی حاجی غالی بکه‌ن که ئه‌ویش هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کاری نایاسایی داوه.
له دوو په‌یامی جیاوازدا رێكخراوی ژینگه پارێزی گه‌رمیان که 10-1-2015 ئاراسته‌ی نه‌وشیروان مسه‌ته‌فایان کردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که رۆژی 28-12-2014 ئاواتی شێخ جه‌ناب به‌رپرسی دارایی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تر له‌سنوری قۆره‌تووی گه‌رمیان هه‌وڵی راوکردنی نایاساییان داوه.
له‌په‌یامه‌که‌ی رێکخراوه‌که که بۆ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیان ناردووه، داوا ده‌که‌ن لێپێچینه‌وه له حامی حاجی غالی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه بکه‌ن که به‌هه‌مان شێوه‌ی کادیره‌که‌ی گۆڕان له 28-12-2014 له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکی تردا هه‌وڵی راویی نایاساییان داوه.
له په‌یامه‌که‌دا هاتووه که ئه‌م کاره‌ی ئه‌م دوو به‌رپرسه بۆته مایه‌ی ناڕه‌زایی و رق‌و بێزاری زۆری رێکخراوه‌که‌مان و خه‌ڵکی ناوچه‌ی گه‌رمیان.
ناوچه‌ی گه‌رمیان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه به‌هۆی چالاکی ئه‌م رێکخراوانه‌و پۆلیسی دارستانه‌وه تا راده‌یه‌ک به‌ریان له راو کردن گرتووه‌و گه‌رمیان بۆته ناوچه‌یه‌ک که ژماره‌یه‌ک ئاسک و حه‌یوانه کێویی تێدا ده‌ژی.