وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ئاکام قوتبەدین لەبارەی رووداوی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەک لە هەڵەبجە زانیاری بە میدیاکان راگەیاند.
یەک شەممە، ٣١ ئایار ٢٠٢٦، ئاکام قوتبەدین رایگەیاند " دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمەکانی بەڵگە و تاوان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، ئەو پیاوە ماوەی پێنج رۆژە لەناو ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە، لەلایەن تیمی پزیشکی دادوەرییەوە پشکنین بۆ تەرمەکە کراوە و دەرکەوتووە هیچ ئاسەوارێکی تاوانکاری بە تەرمەکەوە بەدی ناکرێت''.
ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە ناوی (س.ج. ع) و تەمەنی ٥٤ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی گوڵانی سەروو.