کۆیە.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ هاوڵاتی گیان لەدەست دەدەن

‌ئەرشیف، کۆیە

لە دەشتی کۆیە روداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداو بە هۆیەوە ٣ کەس گیانیان لە دەستدا.

یەک شەممە، ٣١ ئایار ٢٠٢٦، دکتۆر ڕێبین ئازاد، بەڕێوبەری تەندروستی کۆیە سەبارەت بە رووداوەکە بە میدیاکانی راگەیاند "تەرمی ٣ هاوڵاتی گەیاندراونەتە نەخۆشخانە و تا ئێستا تەرمی هیچ بریندارێک نەهێندراوەتە نەخۆشخانەکانمان و هەر سێ هاوڵاتیەکەش لە یەک ئۆتۆمبێلدا بوون".

لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکانەوە بەڕێوبەری تەندروستی کۆیە وتی "هەرسێ هاوڵاتیەکە خەڵکی کۆیەن وتەمەنی یەکێکیان ٤٩ ساڵ، ئەو دیکەیان ٤٧ ساڵ، گەنجەکەشیان ٢٥ ساڵ بووە".

بەڕێوبەری تەندروستی کۆیە باسی لەوەشکرد کە لە ئێستادا تەرمەکان لە نەخۆشخانەوە رەوانەی مزگەوت کراون.





PM:05:30:31/05/2026