چوار کەس کە بوونە هۆکاری تێکدانی ئاهەنگەکەی هەواری شار دەستگیرکراون و ئاهەنگەکە دووبارە دەکرێتەوە

تێکدەرانی ئاهەنگەکەی هەواری شار دەستگیرکران و ڕۆژی هەینیش ئاهەنگەکە لە کەشێکی خێزانیدا دووبارە دەکرێتەوە.

لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، لە شانۆی ڕۆمانی لە پارکی هەواری شاری سلێمانی، ئاهەنگێکی خۆرسکی جەماوەری بە بەشداری چەند هونەرمەندێکی میللی بەڕێوەچوو کە نزیکەی ١٠ هەزار کەس تێیدا پشکدار بوون.

چوار کەس لەناو ئامادەبوواندا بوونە هۆی تێکدانی بارودۆخی ئاهەنگەکە. لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتیان و بەشداربووان،  بڕیاری کۆتاییهێنانی بە ئاهەنگەکە درا، 
لە ئێستادا، و ئەو کەسانەی کە ببوونە هۆکاری پشێوییەکە دەستگیرکراون و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی بۆ قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان و ڕەخساندنی کەشێکی شایستە، ڕادەگەیەنرێت کە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٥ی مانگ ئاهەنگەکە دووبارە دەکرێتەوە.

هاوکات، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەوەی ئاهەنگی ئەمجارە لە کەشێکی تەواو خێزانی و بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی و ڕێکخستنی توند و گونجاو بەڕێوەبچێت، تاوەکو ڕێگری لە هەر جۆرە پشێوییەک بکرێت و سەلامەتی گشت لایەک پارێزراو بێت.



PM:09:57:31/05/2026