بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئاڵانە بۆردومان کران

لە بەردەوامیی هێرشە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمشەو یەکشەممە کاتژمێر (٢٢:٤٠) بە دوو مووشەک هێرش کرایە سەر مەقەر و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی دۆڵی ئاڵانە.

ئەمجەد حوسێن پەناهی ئەندامی سەرکردایەتی و وتەبێژی کۆمەڵە بە سپی ڕایگەیاند'' دەنگی تەقینەوەکان لە ناوچەکە بیستراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەم بۆردومانە نوێیە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.''

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ و گرژییە سەربازییەکانی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا، فشارەکانی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات چڕتر کردووەتەوە؛ بە شێوەیەک کە لەو ماوەیەدا هەتا ئێستا، بە زیاتر لە ٨١ مووشەک و درۆنی خۆکوژ، بنکە، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج.



PM:11:30:31/05/2026