وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی سەبارەت بە دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان بڵاوکردوەتەوە.
دوو شەممە، ١ حوزەیران ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) لە ئێستادا خەریکی رێکارە دارایی و ژمێریارییە پێویستەکانە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە "رۆژی پێنج شەممە، ٤ حوزەیران ٢٠٢٦، بە فەرمی دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت".
رۆژی ٢٦ نیسان ٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگە هاوکارییەکانی مانگی ئاداری دابەشکرد.
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان وەک پشتیوانییەکە بۆ پڕۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دابین دەکرێت.