یەکەم حاجی کورد لە سعودیە گیانی لەدەستدا

‌حاجی ئەحمەد محەممەد، ئەو حاجیەی لە مەدینە گیانی لە دەستداوە

بەرپرسی راگەیاندنی پرۆسەی حەج ، رۆژگار جەعفەر لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، مردنی یەکەم حاجی ئەمساڵی لە مەدەینە راگەیاند.

دوو شەممە، ١ حوزەیران ٢٠٢٦، بەرپرسی راگەیاندنی پرۆسەی حەج  رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ (حاجی ئەحمەد محەممەد سەعید نووری بریفکانی)  کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٥ـە و خەڵکی پارێزگای دهۆک بوو، لە شاری مەدینە کۆچی دواییکرد".

بەپێی زانیارییەکان سەبارەت بە گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، دوای پەیوەندیکردن بە کەسوکارەکەی  بڕیاریان داوە  هەر لە شاری مەدینە  بەخاک بسپێردرێ.

حاجی ئەحمەد محەممەد یەکەم حاجیی هەرێمی کوردستانە لە وەرزی حەجی ئەم ساڵ لە سعودیە گیان لەدەست دەدات.




AM:11:44:01/06/2026