بەپێی خشتەی فەرمیی ڕۆژانی پشووی ساڵنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٦، لەم مانگەدا کە دەکاتە مانگی حوزەیران، دوو ڕۆژی پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا و دامەزراوە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکراون. ئەم پشووانە بەبۆنەی یادە ئایینییەکانەوە خراونەتە خشتەی کارگێڕییەوە و سەرجەم فەرمانبەران و ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، یەکەم ڕۆژی پشووی فەرمی دەکەوێتە ١٦ـی حوزەیران کە هاوکاتە لەگەڵ هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی. ڕۆژی دووەمی پشووەکەش دەکەوێتە ٢٥ـی حوزەیران کە وەک یادی ڕۆژی عاشوورا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا پشووی فەرمییە، بەمەش لەم مانگەدا فەرمانبەران لە دوو کاتی جیاوازدا لە ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی فەرمی ئازاد دەبن.