"دەبێت ئەو هەرێمە بپارێزرێت و ئەو دوو بنەماڵەیە و حیزبە ئۆپۆزسیۆنە هەلپەرستەکانی تر بدرێنە دادگا"

"هەموو پلانەکان بۆ ئەوە خراونەتە کار بۆ ئەوەی دوا فیشەک لە تابووتی ئەو هەرێمە بدەن، کە بەرلەوان دوو بنەماڵەی سیاسی سڕیان کردووە و لە پەلۆپۆیان خستووە، ئێستا هەموو شتێک لە کوردستان لە پێناو مانەوەی ئەو دوو بنەماڵەیە نەک بە تەنیا لە دەسەڵات بەڵکوو لە گۆڕەپانی سیاسی و تەنیا کۆمەڵایەتییش".

ئەوەی سەرەوە وتەی مامۆستایەکی زانکۆیە کە باس لە مەترسییەکانی لەناوچوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات و رێگاچارەش پێشنیار دەکات.

دکتۆر کامەران مەنتک لە وتارێکدا دەنوسێت "ئەوەی سەیرە لە کاتێکدا هەرێم وەکوو جەستەیەکی ماندوو شەکەت لە هۆش چووە و کەوتووەتە سەرپشت. هەموو ئەندامەکانی جەستەی لەکار کەوتووە، دوو دیاردەی ئێجگار سەیر بەدیار دەکرێت، یەکەمیشیان ئەوەیە ئەو دوو بنەماڵەیە تا ئێستا لە خەمی هیچدا نین تەنیا پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا نەبێت، دیاردەی دووەم، کە دیاردە ترسناکەکەیە ئەوەیە خەڵکی کوردستانیش نەک لەو گەڕەلاوژەیە پشتگوێخراوە، بەڵکوو بە پشوودرێژییەوە چاوەڕوانی ڕووخانی ئەو هەرێمە دەکات، وەک ئەوەی ئەو هەرێمە موڵکی ئەو دوو بنەماڵەیە بێت و بە ڕووخانی هەرێم تۆڵە لەوان بکاتەوە!"

دەقی وتارەکە لەم لینکەوە بخوێنەرە!




PM:09:08:01/06/2026