٣٩ کورسییەکەی بافڵ تاڵەبانی گۆڕانی کوردساتی تێدا نییە

ئەو ٣٩ کورسییەی بافڵ تاڵەبانی لە یادی یەکێتی باسی لێوەکرد، کورسییەکەی گۆڕانی کوردساتی تێدا نییە. 

ئەمڕۆ، ٢ی حوزەیران ماڵپەری سپی پەیوەندی کرد بە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە گۆڕانی کوردسات لەبارەی ئەوە لێدوانیە بافڵ تاڵەبانیەوە کە وتی'' ئێستا ٣٩ کورسین ( ٢٣ یەکێتی و ١٥ نەوەی نوێ لەگەڵ یەک کورسی دیکە).'' 

ئەو سەرچاوەیە گۆڕان، ئاشكرایکرد کە هیچ لایەنێک دەستپێشخەری بۆ نەکردون تا ببنە بەشێک لەو هاوپەیمانییە. 

لە درێژەی قسەکانیدا، وتیشی'' ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان ئاگاداری ئەو کورسییە نین کە بافڵ تاڵەبانی باسی لێوەدەکات سەر بە کامە لایەنە.'' 

دوێنێ ١ی حوزەیران، لە یادی یەکێتی نیشتیمانی بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند'' لە ئێستادا ٣٩ کورسیان هەیە و پارتیش ٣٩ی هەیە و داوای نیوەی حکومەت دەکەین.'' 




AM:11:36:02/06/2026