کەشناسی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینیی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان دەکات.

کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان (١٠ - ١٥) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا لە هەندێک ناوچە خێراییەکەی چالاک دەبێت بۆ سەرووی (١٥ - ٢٥) کم لە کاتژمێرێکدا، لە کاتێکدا ئاراستەی با لە گۆڕاندا دەبێت. مەودای بینین لە نێوان (٨ - ١٠) کم دەبێت و پلەکانی گەرما بە (١ - ٣) پلەی سیلیزی بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بەرز دەبنەوە.

بۆ سبەی چوارشەممە، ئاسمانی سەرجەم ناوچەکان بە ساماڵ و پەڵە هەوری دەمێنێتەوە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەشی لەسەرخۆ (١٠ - ١٥) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. هاوكات پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و بە (١ - ٢) پلەی سیلیزی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٣٦ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٣٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٥ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٣٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٦پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٦ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٣٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٢ پلەی سیلیزی




PM:01:11:02/06/2026