وتەبێژی پۆلیسی سۆران، موقەدەم شەماڵ دێواری لە لێدوانێکی رۆژانامەوانیدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە "١٥ بوتڵ غاز و چەند ئامێرێکی چێشتلێنانی" رادەگەینێت.
سێ شەممە، ٢ حوزەیران ٢٠٢٦، وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند "دوای ئەوەی دوو هاونیشتمانی لە بنکەی پۆلیسی خەلیفان سکاڵایان تۆمارکرد، لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد و لەرێگای کامێراکانی چاودێرییەوە ناسنامەی تۆمەتبار (ر.ع. ح) ئاشكراکرا".
"تۆمەتبارەکە لە کاتژمێر ٤:٠٠ـی بەیانی و بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا کە تابلۆکانی لێکردبووەوە و جامەکانی رەش کردبوو، دزییەکەی لە دۆڵی ئالانە و کوری تەنگ کردووە. لە دزییەکەدا، ١٥ بوتڵە غاز و چەند ئامێرێکی چێشتلێنان لە دوو شوێنی گەشتیاری و کافتریایەک دزیووە"، موقەدەم شەماڵ دێواری وادەڵێت.
"موقەدەم شەماڵ دێواری وتیشی "تۆمەتبارەکە دانیشتووی دەرەوەی سنووری ئیدارەی سۆرانە و بە هاوکاریی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکراوە، لە کاتی لێکۆڵینەوەشدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و دەرکەوتووە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرە".
پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشکردوە کە ئێستا تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی ٤٤٦ لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.