ئەمشەو سێشەممە٢ی حوزەیران لە کاتژمێر(٢٣:٠٠) بە دوو مووشەک
هێرش کرایە سەر مەقەرەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دوڵی ئاڵانە.
لەمبارەیەوە ئەمجەد حسەین پەناهی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سپی راگەیاند هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕەکەی لەگەڵ
ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا، بە زیاتر لە ٨٢ موشەک و درۆن، بنکە و بارەگاکانی
کۆمەڵەی کردووەتە ئامانج.