شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی حوزەیران شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆببێتەوە.

بە پێی زانیارییەکان ئامانجی سەردانی شاندەکە؛ زیادکردنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا؛ بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، باسم عەبادی وەزیری نەوت و شاندێکی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کۆدەبنەوە.

شاندەکەی هەرێم پێکهاتوون لە هەریەک؛ کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان (بە وەکالەت)؛ ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.




PM:12:14:03/06/2026