هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەهێرشێکی ئێران بۆسەر گروپێکیان لە کاتی "جوڵەکردنیان لە جێگایەکەوە بۆ جێگایەکی تر".
چوار شەممە، ٣ حوزەیران ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە ێکی "شەوی ٣٠ـی ئایار، گرووپێک لە هەڤاڵانمان لە کاتی جووڵەکردنیان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێكی دیکە، لە نزیک گوندی زێڤێ لە ناوچەی قەلەنیێ دەشتی چاڵدێران لە کاتی پەڕینەوەیان لە ئاوێک، کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ئێرانەوە".
هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردوە "هێزەکانی ئێران یەکەمجار تەقەیان کرد و لە هێزەکانی ئێمەیان دا، لەو پێکدادانەدا حەقی قەراری هاوڕێمان شەهید بوو و دوو سەربازی ئێرانیش بریندار بوون".
هەپەگە وتوشیەتی "دانانی بۆسەیەکی بەو شێوە ناپاکانەیە بۆ گرووپێک کە هیچ زیانێکی بۆ کەس نەبووە و شەهیدکردنی هەڤاڵەکەمان، جێگەی تێڕامانە. ئەگەر ئەم جۆرە رەفتارانە بەردەوام بن، ئاشکرایە کە هەڵسەنگاندن دێتە رۆژەڤەوە."