گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان راگەیاندراوێکیان بلاوکردوەتەوە لەسەر کوشتنی کەسێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە وتەی خۆیان دەستی هەبووە لە " شەهیدکردنی گەریلا و پێشمەرگە و هەروەها سەرکوتکردنی گەلەکەمان".
چوار شەممە، ٣ حوزەیران ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "شەوی ڕابردوو لە شاری کامیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەکرێگیراوی ناوزڕاو محەمەد ئیبراهیمی ناسراو بە 'حەمە چکۆل' کە لە شەهیدکردنی گەریلا و پێشمەرگە و هەروەها سەرکوتکردنی گەلەکەمان دا دەستێکی درێژی هەبوو، لەلایەن گرووپێکی هاوڕێیانمانەوە سزا درا".
"وەک گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان هۆشداری دەدەینە هەموو بەکرێگیراوان و خیانەتکاران کە هیچ خیانەتێک بێ وەڵام ناهێڵینەوە و هەموو ئەو کەسانەی دژی گەلەکەمانن بە سزای خیانەتەکانیان دەگەیەنین"، لە راگەیاندراوەکەدا وا نوسراوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەیە:
"بۆ ڕای گشتی؛ بەکرێگیراوێکی ناوزڕاومان لە شاری کامیاران سزا دا
شەوی ڕابردوو لە شاری کامیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەکرێگیراوی ناوزڕاو محەمەد ئیبراهیمی ناسراو بە 'حەمە چکۆل' کە لە شەهیدکردنی گەریلا و پێشمەرگە و هەروەها سەرکوتکردنی گەلەکەمان دا دەستێکی درێژی هەبوو، لەلایەن گرووپێکی هاوڕێیانمانەوە سزا درا.
وەک گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان هۆشداری دەدەینە هەموو بەکرێگیراوان و خیانەتکاران کە هیچ خیانەتێک بێ وەڵام ناهێڵینەوە و هەموو ئەو کەسانەی دژی گەلەکەمانن بە سزای خیانەتەکانیان دەگەیەنین.
سەبارەت بە چالاکی شەوی ڕابردووی هاوڕێیانمان لە کامیاران لە داهاتوویەکی نزیکدا لێدوانێکی بەرفراوان بڵاو دەکەینەوە".