سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە "چەکدانانی پێشمەرگە" دەکەن.
مەسعود بارزانی، چوار شەممە، ٣ حوزەیران ٢٠٢٦، لە پەیامەکەیدا رایگەیاندوە "ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو،. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و رەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە".
"چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی"، سەرۆکی پارتی وا دەڵێت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا مەسعود بارزانی جەختی کردوەتەوە کە "چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی".