پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و سبەی کەمێک بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینیی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە جێگیربوونی پلەکانی گەرما لەمڕۆدا و بەرزبوونەوەی کەمێکی لە سبەیدا دەکات.

کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ئاسمانی هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەکەشی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند لە نێوان (١٠ - ٢٠) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. مەودای بینین (٧ - ٩) کم دەبێت و پلەکانی گەرمای ئەمرۆش نزیک دەبنەوە لەوەی دوێنێ تۆمارکراون.

بۆ سبەی هەینی، ئاسمان بە تەواوی ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با وەک خۆی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەمێنێتەوە، بەڵام خێراییەکەی کەم دەکات بۆ لەسەرخۆ و لە نێوان (٥ - ١٥) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. مەودای بینین باشتر دەبێت و دەگاتە (٨ - ١٠) کم. هاوكات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر ٣٦پلەی سیلیزی 

پیرمام ٣١پلەی سیلیزی

سلێمانی ٣٥پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ ٣٧ پلەی سیلیزی

دهۆک ٣٤پلەی سیلیزی

زاخۆ ٣٥پلەی سیلیزی 







PM:12:35:04/06/2026