حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات رەتی دەکەنەوە چەکەکانی حیزبوڵایان وەرگرتبێت


سێ حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لێدوانێکی هاوبەشدا بۆ کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ هەواڵێکی میدیای ئیسرائیل رەت دەکەنەوە کە گوایە ئیسرائیل "دوای دەست بەسەراگرتنی چەکەکانی حیزبوڵا، دەدرێنە حزبە کوردیە نەیارەکانی ئێران".

پێنج شەممە، ٤ حوزەیران ٢٠٢٦، ڕێبەرانی هەریەک لە حیزبەکانی کۆمەڵە، دیموکرات و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، عەبدوڵڵا موهتەدی، خالید عەزیزی و ڕەزا کەعبی،  جەختیان کردەوە کە هیچ جۆرە چەکێکیان لە ئیسرائیل یان ئەمریکا وەرنەگرتووە و هەر هەواڵێک لەو بارەیەوە  بە ناڕاست و بێ بنەما وەسف دەکەن.

میدیای ئیسرائیلی (وای نێت) ئاشکرای کرد کە دەزگای مۆساد پڕۆژەیەکی هەبووە بۆ گواستنەوەی ئەو چەکانەی لە حەماس و حیزبوڵڵا وەک غەنیمەت دەستی بەسەردا گرتووە بۆ حزبە کوردییەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک بەشێک لە پلانێکی فراوانتر بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئێران.





PM:11:32:04/06/2026