لەمەودوا بەدەستی پسوڵەی كارەبا دەگەیەننە بەردەمی ماڵەكان و کارەبای سلێمانی جەختدەکاتەوە" كارئاسانی تەواوەتی بۆ هاوبەشانی كارەبا دەكەین".
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بەمەبەستی ئامادەکردنی پسوڵەی کارەبا لەکاتی خۆیدا، تیمەکانی فرۆشتنی وزەو کەرتەکانی دابەشکردنی پسووڵەی کارەبا تا درەنگانی شەو لەکاردابوون بۆ ئەوەی کارتەکان چاپ بکرێن و بگەن بەدەستی هاوڵاتییان.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە"، تیمی هاوبەشی بەشی فرۆشتنی وزەو کەرتەکانی دابەشکردنی پسوڵەی کارەبا لەبەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، لەدوو ڕۆژی ڕابردودا تا درەنگانی شەو بەردەوام بون لەکارکردن، لەپێناو چاپکردن و گەیاندنی پسوڵەی کارەبا بەدەستی هاوڵاتییان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا".
" هاوکات بەپێی ئەو پلانەی دانراوە هەوڵ دەدرێت کە لەمەودوا مانگانە پسوڵەی کارەبا بکاتە دەست هاوبەشانی کارەبا"( لەراگەیاندنەکەی کارەباندا هاتووە ).