دوای ٤٨ ڕۆژ لە ونبوون و خنکاندنی تەرمی سەردار مشیری تەمەن ١٨ ساڵ لە نزیک گوندی شیناڤا لە ناو ڕووباری خابوور ئەمڕۆ دۆزرایەوە.
هەینی، ٥ حوزەیران ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند "لەو کاتەدا بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و شێلووبوونی ڕووبارەکە نەتواندراوە تەرمەکە زووتر بدۆزرێتەوە، سەرڕای ئەو ئاستەنگە سرووشتیانە و سەختی کەشوهەوا تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لەو ماوەیەدا بە شێوەیەکی بەردەوام لە گەڕان دابوون تا دواجار توانیان تەرمەکە بدۆزنەوە و ڕادەستی کەسوکاری بکەنەوە".
دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارە یاسایی و پزیشکییەکان.