وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، عەقید محمد غەریب، لە راگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەیبارێک ئاشکرا دەکات و دەڵێت "پۆلیسی گەرمیان کەسێکی دەستگیر کرد کە چەندین کەیسی تاوانکاری لەسەری تۆمارکراوە".
هەینی، ٥ حوزەیران ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بنکەی پۆلیسی قۆرەتوو تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە پێشتر چەندین کەیسی جیاوازی هەبووە و لەلایەن دادگاوە داواکراو بووە".
" ناوبراو بە پێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی کەیسی لەسەر تۆمارکراوە، هەروەها کەیسێکی دیکەی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان هەیە، بەهۆی ڕاوکردن و مامەڵەکردن بە ئاسک وبێچوە ئاسکەوە"، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وا دەڵێت.
بە پێی زامیارییەکانی عەقید محەمەد "لەئێستادا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر لە پۆلیسی گەرمیان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".