وەزارەتی کارەبا: لە هەوڵی چارەسەری كێشەكەدان بۆ ئەوەی كارەبا ئاسایی بێتەوە

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنراوێکدا هاوبەشانی ئاگادار دەکاتەوە لە هەوڵی چارەسەری كێشەكەدان بۆ ئەوەی كارەبا ئاسایی بێتەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەكنیكی و چاککردنەوە لە چەند یەكەیەكی وێستگە غازییەكانی كارەبا، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەندێك گەڕەك و ناوچەكانی دەوروبەر بۆ ماوەیەكی كەم دووچاری بچڕانی كاتی كارەبا بووینەتەوە. تیمەكانی وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی وێستگە غازییەكان لە هەوڵی چارەسەری كێشەكەدان بۆ ئەوەی كارەبا ئاسایی بێتەوە.




PM:12:13:06/06/2026