بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانگی سووری پارێزگای سنە، پەیام جەلالی سەبارەت بە رووداوی برینداربوونی دوو شاخەوان، کاتێک دوای نۆ کاتژمێر لە شاخی چل چەمەی نزیک دیواندەرە بە برینداری رزگار کران.
هەینی، ٦ حوزەیران ٢٠٢٦، پەیام جەلالی رایگەیاند "دوێنێ هەینی، لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە پەیوەندی بە تیمەکانی فریاگوزاریی مانگی سوورەوە کراوە و لە برینداربوونی دوو هاووڵاتیی شاخەوان لە شاخی چل چەمە ئاگادار کراوینەتەوە، شوێنی ئامانجەکە بە دووری ١٨ کیلۆمەتر لە میحوەری دیواندەرە - سەقز و ٤٠ کیلۆمەتر لە رێگای لاوەکی گوندی باست لە لوتکەی شاخی چل چەمە تووشی هەڵدێران ببوون".
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانگی سووری پارێزگای سنە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە "دوای هەڵمەتێکی نۆ کاتژمێری توانرا هەردوو بریندارەکە رزگار بکرێن، یەکێکیان پیاوێکی ٥٥ ساڵە و پاژنەی پێی راستی بە سەختی شکاوە. دووەمیان پیاوێکی تەمەن ٤٧ ساڵە و دەستی چەپی شکاوە".
بەپێی زانیارییەکانی پەیام جەلالی ئەو شوێنەی دوو شاخەوانەکەی لێ بردیندار بووە یەكێکە لە ناوچە سەخت و پڕ مەترسییەکانی شاخەکە.