بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم
کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند و پێشبینی چالاکبوونی هەورەتیشقە و
بارانبارین لە چەند ناوچە دەکات.
بە پێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ کەشی
پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیە دەبێت :
پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان و ئیدارەی سۆران و
سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی ئەو سنوورە لەگەڵ
بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان: ئەمڕۆ تا کاتەکانی ئێوارە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ
ناو بەناو ئەگەری چاڵاک بوونی هەورە تریشقە و باران بارین.
سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: ئاسمانی
ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
زانیارییەکانی با و بینین (ئەمڕۆ)
خێراى با: لەسەرخۆ (١٠-١٥) کم/لە کاتژمێرێکدا، هەندێ کاتی
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاد دەکات بۆ سەرووی (١٥-٢٥) کم بە تایبەت لە سنووری پارێزگای
سلێمانی.
ئاراستەی با: لە گۆڕان دەبێت.
مەوداى بینین: لەنێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک
نزم دەبێتەوە.
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر: ٣٦ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٧ پلەی سیلیزی
سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ
کات و ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت.
ئاراستەی با: باکووری خۆرهەڵات.
خێراى با: لەسەرخۆ (١٠-١٥) کم/لە کاتژمێرێکدا.
پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە:
هەولێر: ٣٧ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣١ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٧ پلەی سیلیزی