دوای ئەوەی تیمەکانی پۆلیسی کەرکوک بەشی لابردنی زیادەڕەوی دەچنە ناوچەی شەریکە تارق بۆ لابردنی زیادەڕەوی و لەگەڵ دانیشتوانی ئەو ناوچەیە گرژی دروست دەبێت و بە وتەی پۆلیسی کەرکوک "٦ ئەندامیان برینداربوون".
یەک شەممە، ٧ حوزەیران ٢٠٢٦، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک لە بارەی رووداوەکەوە رایگەیاند "تیمەکانمان چوونەتە ناوچەی شەریکە تارق بۆ لابردنی زیادەڕەوی، بەڵام دانیشتووانی گەڕەکەکە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و بە بەرد و دار و فیشەک هێرشیان کردووە، بەهۆی شەڕەکەوە ٦ کارمەندمان برینداربووە، زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکانمان و ئامێرەکانی شارەوانیش کەوتووە".
پۆلیس وتوشیەتی "فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەرکراوە کە بەشداربوون لە هێرش بۆسەر تیمەکانمان".
پێشتریش رووداوی هاوشێوە لە کەرکوک ڕوویداوە و قایمقامی پێشتری شارەکە لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا برینداربوو.