بەڕێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بەو رووداوەی کە بەهۆی گیان لەدەستدانی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ.
دوو شەممە، ٨ حوزەیران ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "دوای ئەوەی شەوی رابردوو(٧ حوزەیران ٢٠٢٦) لە شارۆچکەی کۆڕێ ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و بووە هۆی گیان لە دەستدانی منداڵێکی ٤ ساڵان دەست بەجێ تیمەکانی پۆلیسی هەولیر دەستیان کرد بە لێکۆلینەوە".
پۆلیس دەشڵێت " توانرا تۆمەتباران دەست نیشان بکرێن دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباران هەریەک لە(م-ف-ک) (ف-ک-ح) (ش-م-ح)(ج-ج-ش) دەستگیرکران".
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر وتوشیەتی کە "بەپێی مادەی ٤٠٦/یاسای سزادان ڕاگیراون. وە لێکۆڵینەوە لە پەڕاوەکە بەردەوامە".