سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حزبی دیموکراتی کوردستان، ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ هێرشکراوەتە سەر بارەگای کەمپی ئازادی و هیچ زیانیێکی گیانی نەبووە.
دوو شەممە، ٨ حوزەیران ٢٠٢٦، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حزبی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "بە دوو درۆن درۆن نزیک کاتژمێر ٣:٠٠ ی دوای نیوەڕۆ هێرشکرایە سەر کامپی ئازادی لە کۆیەو زیانی گیانی بە داوەوە نەبوو".
سەرەڕای ئەوەی لە ٨ نیسانی ٢٠٢٦، شەڕی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران وەستاوە، بەڵام هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و شەوی رابردووش داوی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سوپای پاسداران بڵاویکردەوە کە هێرشیان کردوەتە سەر چەند بارەگایەک لە سنوری سلێمانی.
شەوی رابردوو (یەکشەممە، ٧ حوزەیران ٢٠٢٦)، گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ پێیان نایە قۆناغێکی نوێوە، سوپای پاسدارانی ئێران چەندان هێرشی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل، لە وەڵامی ئەو هێرشە مووشەکییانەدا، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەندان ئامانجی سەربازیی ئێران لە ناوچەکانی رۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە. هاوکات هێرشی کردە سەر کۆمەڵگەی پترۆکیمیایی لە ماهشەهر، بە پێی راگەیاندراوی هەردوو وڵات لە ئێستادا هێرشەکان راگیراون.