ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشە درۆنییەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم بە فەرمی ئاماری ڕووداو و هێرشە درۆنییەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەولێر ڕاگەیاند، کە تێیدا چەند ناوچەیەک کراونەتە ئامانجی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) لە کاتژمێر ١٢:٢٠ خولەکی شەو، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە نزیک فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ لە سنووری پارێزگای سلێمانی کەوتوونەتە خوارەوە.

هەر لە درێژەی هێرشەکاندا و لە هەمان ڕۆژدا، لە نێوان کاتژمێر ٢:٢٠ بۆ ٢:٣٠ی دوای نیوەڕۆ، لە ڕێگەی دوو درۆنی دیکەوە هێرش کراوەتە سەر کەمپی پەنابەران لە شاری کۆیە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم جەختی لەوە کردووەتەوە کە خۆشبەختانە لە دەرئەنجامی سەرجەم ئەو هێرشە درۆنییانەدا، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.



PM:08:43:08/06/2026