بە پێی پێشبینییەکانی شارەزایەکی
کەشناسی سبەینێ پێنجشەممە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە، بەڵام لە
ڕۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی فێنک ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئاراس جەبار، شارەزای
کەشناسی، ڕایگەیاند کە سبەینێ پێنجشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و ڕوون دەبێت
و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
خێرایی با لە نێوان ١٠
بۆ ٢٠ کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی لە باشووری ڕۆژئاواوە دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرما
بۆ سبەینێ بریتی دەبن لە:
سلێمانی ٣٨
هەولێر ٤١
دهۆک ٣٩
هەڵەبجە ٤٠
کەرکوک ٤٣
گەرمیان ٤٤
ڕاپەڕین ٤٠
سۆران ٣٨
ئاماژەی بەوەش کرد کە
لە ڕۆژی هەینییەوە بارستە هەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕوو لە ناوچەکان دەکات،
بەهۆی ئەمەشەوە پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە و کاریگەریی ئەم بارستە هەوایەش
بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.