نرخی دینار بەرامبەر دۆلار
بەیانی رۆژی پێنج شەممە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.
پەیامنێری " سپی " لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دیناری بەرامبەر دراوە بیانییەکان بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزارو ٩٥٠ دینارە، دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٧ هەزارو ٢٥٤ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٥ هەزارو ٧٦٥ دینار بوو.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩٢٩ دینار.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣ هەزارو ٣٨٧ دینار.
AM:10:53:11/06/2026