بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە پارێزگای هەولێر

راگەیەنراوێکی دژە تیرۆری کوردستان ئاشکرایدەکات لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر کۆگایەکەی دانەوێڵە لە قەزای قوشتەپە.

بە پێی راگەیەنراوی دژه‌تیرۆری كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١٢:٥٥ لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە (جۆری حدید ١١٠)، هێرش کرایە سەر کۆگەیەکی دانەوێڵە لە قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر، جگە لە زیانی ماددیی زۆر کە بەر کۆگەکە کەوتووە، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

هەروەها هاتووە: لێرەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە دەکەین کە شوێنی سڤیل دەکەنە ئامانج.




PM:05:06:11/06/2026