وەزارەتی بازرگانی: هەر فرۆشیارێک نرخی کاڵا و شتومەک بەرز بکاتەوە سزا دەدرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە بازرگانان و فرۆشیاران لەبارەی بەرزکردنەوەی نرخی کاڵا و شتومەک؛ جەختیش دەکاتەوە هەر کەسێک قەیرانەکان بقۆزێتەوە ڕووبەڕووی سزای تووند دەبێتەوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕاگەیاند: بۆ زانینی نرخەکان، ئێمە بەدواداچوون بۆ مەنەفێست دەکەین؛ ئەگەر کاڵاکە دوو ڕۆژ یان سێ مانگ پێش ئێستا کڕدرابێت نرخەکانیان جیاوازیی هەیە. بۆیە ئەگەر دەستکاری کرابێت، جگە لە کەمکردنەوەی نرخەکە، پێبژاردنیشیان پێ دەکەین.

وتیشی: لیژنەکانمان فراوانتر کردووە و بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەکەن. داواش لە هاووڵاتییان دەکەین ئەگەر هەستیان بە گرانکردنی بێهۆکار کرد، پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لێپێچینەوە بکەین.




PM:06:27:11/06/2026