"کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت و دەچێتە دۆخێکی ئاساییەوە"


سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئامانج ڕەحیم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا زانیاری سەبارەت بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکرێت.

ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێنج شەممە، ١١ حوزەیران ٢٠٢٦، رایگەیاندوە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەرێنی بووە و هەرێم هیچ مەرجێکی پێشوەختی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە.

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی مووچەوە وتی "هه‌موو هەوڵەکان بۆ ئەوەن کە پرسی مووچە لە بابەتێکی هەواڵییەوە بگۆڕێت بۆ دۆخێکی جێگیر و ئاسایی، هاوشێوەی تەواوی ناوچەکانی دیکەی عێراق".

ئامانج ڕەحیم ئاشکرایکرد "هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سێ دۆسیەی سەرەکی؛ نەوت، داهاتی نانەوتی و مووچە".




AM:01:17:12/06/2026