ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوامە لە هاوكاریكردنی پێشمەرگە

‌سیروان محەمەد
لە وەرزی سەرماو سۆڵە و دابەزینی پلەكانی گەرما بەتایبەت لە بەرەكانی جەنگ لە هەرێمی كوردستاندا ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی هاووكاری هێزی پێشمەرگە دەكات و جلوبەری زستانە دابین دەكات.

سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە كوردستان و نیشتمان ئەو پێشمەرگانەی لە بەرەكانی جەنگن و پارێزگاری لە خاكی كوردستان دەكەن بەتایبەت لەم وەرزی زستانەدا وەدوای ئەوەی پەیوەندیمان پێوەكرا لە بەرەكانی پێشەوەی لە شەنگال بۆ گەیاندنی جلوبەرگی زستانە ئێمە بەردەوامین لە دابینكردنی هاوكاری و پێدانی كۆمەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە.

وتیشی لەم سەرمایەی ئێستادا ئێمە توانیومان 400 قەمسەڵەی كوالێتی قوماشی باشمان كە بۆ ئەم وەرزە سودی هەبێت بۆ پێشمەرگە دابینمانكردووە و ناردومانە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ گەیاندنی بەبەرەكانی پێشەوەی پێشمەرگە تا لەم سەرمایە بتوانن سودی لێببینن.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوامە لە هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و لەماوەی ڕابردوشدا چەندین كەلەپەلی سەربازی و شتومەك و خۆراكی بۆ ئەو هێزە دابینكردووە كە لەبەرەكانی شەر پێویستیانبووە و تا ئێستاش بەردەوامە.




PM:02:21:13/01/2015