ناوەرۆکی ئەو رێکەوتنە
ئاشکرا دەبێت کە دۆناڵد ترەمپ بەهۆیەوە هێرشە سەربازییەکانی سەر ئێرانی هەڵوەشاندەوە؛
رێککەوتنەکە پرسی کردنەوەی تەنگەى هورمز و دەستپێکردنی دانوستاندنی ئەتۆمی لەخۆدەگرێت.
بە پێی ئاژانسی
"مێهر"ی ئێران مەرجەکانی ئێران بەم شێوەیەن:
- پێویستە
ئەمریکا سزاکان هەڵگرێت، هێزەکانی لە دەوروبەری ئێران بکشێنێتەوە و لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا
کۆتایی بە گەمارۆی دەریایی بهێنێت.
- ئەمریکا
و هاوپەیمانەکانی پابەند دەکرێن بە دابینکردنی لایەنی کەم ٣٠٠ ملیار دۆلار بۆ پرۆژەی
ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانەوەی ئابووریی ئێران.
- مەرجی
ئێران بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی ئەتۆمی بریتییە لە: ئازادکردنی ١٢ ملیار دۆلاری سڕکراوی
ئێران، کردنەوەی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی سزاکانی سەر نەوت.
- گفتوگۆکانی
داهاتوو تەنیا تایبەت دەبن بە پرسی ئەتۆمی و ئابووری، و بە هیچ شێوەیەک باس لە پرۆگرامی
مووشەکیی ئێران ناکرێت.
میکانیزمی
ڕێککەوتنەکە (بەپێی سەرچاوەکانی کەناڵی عەرەبیە):
- ئاگربەستەکە
بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ درێژ دەکرێتەوە و لەو ماوەیەدا گەرووی هورمز دەکرێتەوە.
- لە
ماوەی ئەو ٦٠ ڕۆژەدا، دانوستان لەسەر یۆرانیۆمی بەرز پیتێنراو دەکرێت و ئەمریکاش گەمارۆکان
سووک دەکات.
- تاران
لە ڕێگەی قەتەرەوە ڕەزامەندیی کۆتایی خۆی بە واشنتۆن گەیاندووە و لایەنێکی نێوەندگیر
چاودێریی ڕێککەوتنەکە دەکات بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکاری.
پێشبینییەکانی
ترەمپ بۆ کۆتایی جەنگ:
- دۆناڵد
ترەمپ پێشبینی دەکات سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکرێت و هاتوچۆی
کەشتییەکان لە گەرووی هورمز ئاسایی ببێتەوە.
- واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە گەورەترین دەستکەوتی دیپلۆماسی
بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە ٣ مانگە بەردەوامە، و بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس
و بەرزبوونەوەی زۆری نرخی وزە لە جیهاندا.