فیدراسیۆنی شاخەوانیی
کوردستان، سەرجەم شاخەوانان و گرووپەکانی شاخەوانیی، ھەروەھا کۆمپانیا گەشتیارییەکان،
لە مەترسی چونە سەر کەویە بەفرەکان و گرتنی وێنە لەژێر تونێلە بەفرەکاندا وریا دەکاتەوە.
فیدراسیۆنی شاخەوانیی
کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەپێناوی دەستەبەرکردنی سەلامەتی و پارێزراوی گیانی شاخەوانان
و گرووپەکانی شاخەوانیی، ھەروەھا گەشتیاران و سەرجەم ئەو کەسانەی بۆ ھەر مەبەستێک
سەردانی ناوچە شاخاوییەکان دەکەن، ئاگادار دەکاتەوە کە لەکاتی گەشتکردنیاندا بۆ ھەندێک
لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری"باڵەکایەتی" و بەتایبەتیش لەسەر ڕێگای"پڕژێ"
و "کانییەڕەش" و "گۆمی بێکۆدیان"کە تا ئێستا لە خڕ و دۆڵەکانی
ئەو ناوچەیەدا کەویەبەفر و تونێلەبەفرێکی زۆر بوونیان ھەیە، خۆیان لە گرتنی وێنە لەژێر
ئەو تونێلە بەفرانەدا بەدوور بگرن کە بۆی ھەیە مەترسی گەورە لەسەر ژیانیان درووست
بکات!.
ھەروەک زانراویشە، لە
ساڵانی ڕابردووشدا، بەداخەوە، چەندین ھاونیشتمانی، بەھۆی گرتنی وێنەی یادگاری و تێکڕوخانی
ئەو تونێلەبەفرانەدا گیانیان لەدەست داوە!.
لە مانگی حوزەیران و
تەمووز کە لە ھەرێمی کوردستان و عێراقیشدا لە مانگە گەرمەکانی ساڵن، ئەو کەویە بەفر
و تونێلە بەفرانە شل دەبنەوە و لە ھەر ئان و ساتێکدا بۆی ھەیە بەسەریەکدا بڕوخێن و
تێک بڕمێن. بۆیە ھەرگیز وێنە لەو شوێنانەدا مەگرن کە دەبێتە ھۆی مەترسی بۆسەر گیانی
خۆتان و ھاوڕێکانتان. تکایە ساتە خۆشەکانتان لە خۆتان و ھاوڕیکانتان نەکەن بە ناخۆشی
و کارەساتی دڵتەزین.