وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خالید عەزیزی لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ئێران ئینتێرناشناڵ زانیاری سەبارەت پێدانی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بۆ کورد ئاشکرا دەکات.
لەبارەی لێدوانی دۆناڵد ترەمپ کە وتبوی چەکیان داوە بە کورد و هەڵیانگرتوە بۆ خۆیان و نەیانداوە بە خۆپیشاندەران، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند "تا ئەو شوێنەی پەیوەندیی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە هەیە، ئەم قسانە هیچ ڕاستییەکیان نییە، خەباتی ئێمە دژ بە کۆماری ئیسلامی هەرگیز بەستراوەی چۆنیەتیی پەیوەندییەکانی ئەمریکا یان ئیسرائیل لەگەڵ تاران نەبووە".
خالید عەزیزی ئاماژەی بەوەشکردوە کە ڕەنگە تیمی ترامپ بەهۆی گەیشتن بە بنبەست لە پلانی کارەکانیاندا، دەیانەوێت کوردەکان بکەنە بەرپرسیار لە نەبوونی پەرەسەندنی خەبات لە ناوخۆی ئێراندا.
"بە پێچەوانەوە، کۆتاییهاتنی ئەم دۆخە فەرسایشکەرە و شەڕی دەرەکی، وادەکات کێشە ناوخۆییەکانی ئێران، خەباتی گەلانی ئازادیخواز و داواکارییەکانیان زیاتر بێنە پێشەوە، ڕەنگە کۆماری ئیسلامی لە هاویشتنی مووشەک و شەڕی دەرەکیدا هێز بنوێنێت، بەڵام لە بەرامبەر ئیرادەی گەلانی ئێراندا زۆر لاوازە"، وتەبێژی حیزبی دیموکرات وا دەڵێت.
خالید عەزیزی وتیشی "بزووتنەوەی ژینا و خەباتی ٤٨ ساڵەی ڕابردوو سەلماندوویانە کە ڕێژیمی تاران چیتر ناتوانێت دۆخەکە بۆ پێشوو بگەڕێنێتەوە و خەباتی ڕەوای کورد و گەلانی تر تا ڕووخانی یەکجاریی ئەم دەسەڵاتە بەردەوام دەبێت".