بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢.. سبەینێ بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ ماوەیەک ڕادەگیرێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، بڕیاری دا سبەینێ بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت، کورتەنامە (SMS) و نامەی وێنەیی (MMS) بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بە شێوەیەکی کاتی ڕابگرێت.

هاوکات چەند ناوەند و دامەزراوەیەکی گرنگ لەو بڕیارە بەدەر دەکرێن.

دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند'' لەسەر داواکاریی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە و لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی پڕۆسەی خوێندن، سبەینێ بەیانی لە کاتژمێر ٦:٣٠ تاوەکوو ٧:٣٠، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و کورتەنامە لە هەرێمی کوردستاندا ڕادەگیرێن.''

ئەم بڕیارە بەپێی خشتەیەکی هاوبەشە کە پێشتر لە نێوان هەردوو وەزارەتدا ئامادە کراوە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر جۆرە پێشێلکارییەک و سەرکەوتنی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان.



PM:10:42:13/06/2026