دروستکردنی مزگەوتێکی گەورە لە سلێمانی لە نێوان پرۆژەیەکی گەشتیاری و هۆتێلێکدا دەبێتە جێگای مشتوومڕ لای هاوڵاتیان


ماوەیەکە زەویەکی گەورە کە لە بناری چیای گۆیژەیە و دەکەوێتە نێوان هۆتێل تایتانیک و پرۆژەی چاڤی گەشتیارییەوە خێزانێکی دەوڵەمەند و ناسراوی سلێمانی دەیانەوێت بیکەن بە مزگەوتێكی گەورە کە "نمونەی نییە لە سلێمانی"، مشومڕێکی گەرمی لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروست کردوە.

یەک شەممە، ١٤ حوزەیران ٢٠٢٦، ئەو مزگەوتە لە لایەن خانەوادەی کاوەی حاجی فایەق خاوەنی هۆتێل هایکریستەوە دروست دەکرێت، بەنیازن ناوەکەشی هەر بەناوی ئەم کەسایەتییەوە بێت کە لە ساڵێ ٢٠٢٣ کۆچی دواییکردوە، رووبەری زەوییەکە ١٨ هەزار مەترە و چوار نهۆم دەبێت.

لە ئێستادا ئامێرەکانی هەڵکەندن و تەختکردنی زەویەکە دەستیان بەکارکردوە.

دروستکردنی ئەم مزگەوتە لە رووی هەڵکەوتەی شوێنەکە و پێداویستی خەڵکی سلێمانی لە شوێنێکی وادا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان مشتومڕی دروست کردوە.

لە یەکێک لەو لاپەڕانەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە ئەم بابەتەی تێدا نوسراوە (Bazar News) ژمارەیەکی زۆر کۆمێنتی بۆ هاتووە کە ئاماژە بەوە دەکەن کە دروستکردنی مزگەوەتەکە لەو شوێنەدا کارێكی باش نییە، و ژمارەیەکی دیکەش پێیان باش و گونجاوە.

هاوڵاتییەک دەڵێت "دروستکردنی مزگەوت لەو جێگەیەدا باش نییە و دەبێت بکرێتە دامەزراوەیەکی بازرگانی و داهاتەکەی بدرێت بە خەڵكی هەژار".

هاوڵاتیەکەی دیکە نوسیویەتی "لەو جێگایەدا قەرەباڵغی دروست دەکات"، یەکێکی دیکە دەڵێت "بۆ ئەو پارەیە تەرخان ناکەن بۆ دروستکردنی قوتابخەنە لە گەڕەکە نوێیەکان"، ژنێکیش نووسیویەتی "دەستی دوو گەنج بەو پارەیە بگرن تا خێزان دروست بکات".

هاوڵاتیەکەی دیکەش دەڵێت "هەموو بستێک زەوی بوەتە مزگەوت کەچی مسوڵمانی راستەقینە بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن".

لەلایەکی دیکەوە ژمارەیەک هاوڵاتی دیکە دروستکردنی ئەم مزگەوتە بە کارێکی پێوسیت و باش دەزانن.

کۆمێنەتەکان زۆرن و بەردەوام لە زیادبوندان.

سەبارەت بە هەمان بابەت، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، لەیلا عومەر رایگەیاندوە "گەورەترین مزگەوت لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی دروست دەکرێت و لەمەودوا پرسەکان دەبرێتە ئەو مزگەوتە".

دانیشتوانی سلێمانی بەیانیان بۆ پیادەڕەوی لە بناری گۆیژەوە دەچنە سەرچیاکە و دوای نیوەڕوانیش بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان و مەی خواردنەوە سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن.

جگە لە بازاڕ نیوز ماڵپەڕی سپی میدیاش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک راپرسیەکی ئەنجامداوە و ئەمە لینکەکەیەتی:

https://www.facebook.com/share/p/1HZZRtGvyH/

وێنەیەک لە راپرسیەکەی بازار نیوز:




PM:02:45:14/06/2026