لە شارۆچکەی شەمزینان لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان پیاوێک کە پیشەی سەرباز بووە بە پلەی عەریف، بەیانی ئەمڕۆ هاوسەرەکەی و سێ ئەندامی خێزانەکەی کوشت.
یەک شەممە، ١٤ حوزەیران ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکان تۆمەتبار ناوی موسا گەزەر کە لە قۆناغی جیابوونەوەدا بووە لە گولشەن گەزەر، ئەم بەیانییە بە چەک تەقەی لە هاوسەرەکەی، برای هاوسەرەکەی، دایک و خوشکی هاوسەرەکەیەی کرد و هەر چواریانی کوشت، دواتر بە هەمان چەک هەوڵی خۆکوشتنی دا و بە سەختی بریندار بوو.
تیمە تەندروستییەکان دوای پشکنینی سەرەتایی رایانگەیاندوە کە لە روداوەکەدا ٤ کەس لە شوێنەکە گیانیان لەدەستداوە، عەریفەکەش کە گوایە دوای ئەوەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە، بە سەختی بریندار بووە و بە ئەمبوڵانس گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە لە شەمزینان و لە ئێستا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
تەرمی ئەو چوار کەسەی گیانیان لەدەستداوە، بە مەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی نەخۆشخانەکە کران.