سپی زانیاری ورد لەسەر نزیک بوونەوەی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکرادەکات
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتوە لە دواین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کە ئەنجامدراوە بڕیاردراوە بە نەرمی نواندن لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم.
هاوکات، ئەو ڕێککەوتنەی بڕیارە لە نێوان یەکێتی و پارتی بێت و نەوەی نوێ دەکرێتە دەرەوەی ئەو ڕێککەوتنە بەشێک نابێت لێی.
بەپێی زانیارییەکانی سپی دەسپێکی ئەو ڕێککەوتنە لەنێوان قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانیدایە کە چوارشەممەی پێشوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەو دوو بەرپرسەی یەکێتی و پارتی باسیان لە ئەنجامدانی ئەو ڕێککەوتنە کردوە.
هەروەها، سپی ئەوەشی ئاشکراکردوە کە پارتی نەرمی نیشانداوە بۆ پێدانی وەزارەتی ناوخۆ بە یەکێتی لەبەرامبەردا پارتی ئامادەنییە لەو پشکانەی دیکە کە هەیەتی هیچ پۆستێک بدات بە نەوەی نوێ.
زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاماژەبەوەدەکەن کە ڕێککەوتنەکە لە قۆناغەکانی کۆتایدایە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاشكرادەکرێت.
PM:11:49:14/06/2026