لە هەولێر تۆم باراک لەگەڵ
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)
کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی
حوزەیرانی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش لە
نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد
ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ کاروباری عێراق و سوریا هەروەها مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی
گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەڕێوەچوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی
کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی
ناوچەکە و دۆخى سووریا و هاريكاريى كورد و ديمه‌شق تاوتوێ کران، نێردەی تایبەتی سەرۆکی
ئەمەریکا جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و
دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان له سووريا کردەوە.
هاوکات سەرۆکایەتیی هەرێمی
کوردستان، لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە گفتوگۆ و لێکگەیشتنی نێوان
لایەنەکان و پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريا رێگەیەی چاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌كانه، هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى
كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى نيشان دا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی
کوردستان رایگەیاندووە، پەرەپێدانی هاريكارى و هەماهەنگیی هاوبەش لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی
مەترسییەکانی تیرۆر و هێنانەدیی ئاسايش و ئارامييهكى جێگیر لە ناوچەکەدا، تەوەرێکی
دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.